AP ١٤٠٠ خەرمانان ٩ ١٣:٥٥

پەیامی گۆترێش بۆ ڕەئیسی

نەتەوەیەکگرتووەکان ئامادەی هاوکاری لەگەڵ دەوڵەتی ئێرانە

نەتەوەیەکگرتووەکان ئامادەی هاوکاری لەگەڵ دەوڵەتی ئێرانە

ئەمینداری گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان وێڕای پیرۆزبایی بە سەرۆک کۆماری ئێران لە ڕاگەیاندنی ئامادەیی بۆ هاوکاری لەگەڵ دەوڵەتی نوێی ئێران بۆ ئاشتی و ئاسایش، گەشەی سەقامگیر و مافی مرۆڤ لە سەرتاسەری جیهان ئامادەیی هەواڵی دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئەمینداری گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان لە پەیامێکدا بۆ سەرۆک کۆماری ئێران، بە پیرۆزبایی بەسەرۆک بوونی سەید ئیبراهیم ڕەئیسی، ڕایگەیاند: نەتەوەیەکگرتووەکان و ئەمن وەکوو خۆم لەسەر کار کردنی لەگەڵ دەوڵەتی نوێی ئێران بە ڕێبەرایەتی ئێوەین بۆ بەدی هێنانی ئاشتی و ئاسایش، گەشەی سەقامگیر و مافی مرۆڤ لە سەرتاسەری جیهان.

لە دەقی پەیامەکەی گۆترێش بۆ سەرۆک کۆماری ئێران هاتووە: بە سەرۆک کۆمار بوونی ئێوە هاوکاتە لەگەڵ سەردەمێکی مەترسیدار بۆ وڵاتەکەتان، ناوچەکە و جیهانیش، هەر ئەو جۆرە کە ئێمە لەگەڵ کێشەگەلێکی زۆر لەوانە پرسی کۆڤێد 19، گۆڕاناکری کەشوهەوا و هەروەها ئاڵۆزیی درێژخایەن و ماڵوێرانکەر لەوانە لە ڕۆژهەڵاتی ناڤین بەرەوڕووین.

سەرچاوە مرۆیی و سروشتییەکانی ئێران سەرمایەیەکن بۆ باشتر بوونی دۆخی خۆشبژێوی هاووڵاتیان و هەروەها خەڵکی جیهان.

لە کۆتایی پەیامەکەشدا هاتووە بۆ بەرەوپێش بردنی بایەخ و ئامانجەکانی جاڕنامەی نەتەوەیەکگرتووەکان لەسەر هاوکاری ئێوە حیساب دەکەم.

News ID 38904

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha